وه‌زیری شاره‌وانی: قەرەبووی زیانەكانی لافاوەكەی هەولێر 21 ملیاری پێویسته

K24 – هەولێر:
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، دوای روودانی لافاوەكەی هەولێر، لیژنەی تایبەتمەند زیان و ئاماری پێویستیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئامادەكرد، تێكڕای زیانلێكه‌وتووان پێویستیان بە پتر لە 21 ملیار ديناره.
وه‌زیری شاره‌وانی راشیگه‌یاند، ئەمه ئەركێكی گرانە بەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیوادارین حكومەتی عێراق لە بودجەی فریاگوزاری پارەیەك بۆ ئه‌م پرسه بۆ تەرخان بكات.
وه‌زیری شاره‌وانی جه‌ختیكرده‌وه، وێڕای زیانی گیانی كە 12 كەس بوون و هەرگیز قەرەبوو ناكرێنەوە، ئامارەکان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن لافاوەكە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ، جیا له‌وه‌ی 400 ماڵ بەتەواوی لەناو چوون.
وه‌زیری شاره‌وانی گوتی:"زیان بە زیاتر لە 150 شوێنی بازرگانی گەیشتووە و نزیكی 900 ئۆتۆمبێل نغرۆ بوون، جیا له نغرۆبوونی زەوییەكی زۆری كشتوكاڵی، وێڕای زیانێكی زۆر بە قوتابخانە، شەقام، پرد، بۆریی ئاو و وێستگەكانی گواستنەوەی كارەبا كه‌وتووه.
سه‌رچاوه: ئه‌شه‌رقییه تی ڤی