ته‌ندروستی جیهانی كاتی كۆتاییهاتنی كۆرۆنای دیاریكرد
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، ڤایرۆسی كۆرۆنا له ساڵی داهاتوو كۆتایی پێدێت.
د.ماریا ڤانكیرخۆف، سه‌رۆكی تیمی تایبه‌ت به كۆڤید19 له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ساڵی 2022 كۆرۆنا كۆتایی پێدێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئۆمیكرۆن له بڵاوبوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماریا ڤانكیرخۆف هۆشداری له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن له 80 وڵات‌دا، گوتی:" تا ئێستا ورده‌كاری جۆر و شێوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه روون نه‌بووه‌ته‌وه".
ئه‌و پزیشكه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتیشی:" كه‌ره‌سته‌ی باش، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا به‌رده‌ستن، كه ده‌توانین كاریگه‌رییه‌كانی به جیاكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون كه‌متر بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری لێبگرین.
ڤانكیرخۆف ئاماژه‌یپێكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی به خێرای ئۆمیكرۆن مایه‌ی نیگه‌رانییه، جیا له‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی باش به‌رده‌ستن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی. ده‌شڵێت: " من به ئومێده‌وه سه‌یری ساڵی 2022 ده‌كه‌م".