هه‌ولێر.. حكومه‌ت له ئاماده‌باشیدایه
K24 – هه‌ولێر:
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگه‌وازیان بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی داره‌توو كردووه، ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ره‌وشی ئێستای داره‌توو ببینه:
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ژماره‌یه‌ك پاسی دابین كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی مه‌ترسی هه‌یه لافاو له ماڵه‌كانیان بدات.
لایه‌نه ئه‌منیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاماده‌باشیدان و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی په‌یوه‌ستن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌مشه‌و له ئێشكگرتندا ده‌بن.
تیمه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناحیه‌ی داره‌توو و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی مه‌ترسی هه‌یه لافاو تێیاندا هه‌ڵسێت، كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له لافاو بن.
له‌و باره‌یه‌وه، پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه.
له گرنگترین رێنماییه‌كان:
1- چاودێریکردنی زانیارییەکانى کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسى لافاو.
2- دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان.
3- پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.
4- ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنى ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەى کە مەترسین لەکاتى دروست بوونى لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە.
* لەکاتی روودانى لافاو چى دەکەیت؟
1- بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەى کە لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەتکردووە بێ دواکەوتن.
2- بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.
3- شوفێری نەکردن.
4- دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان.
ئه‌م ئاماده‌كارییانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت، هه‌ینی رابردوو، له ئه‌نجامی هه‌ڵسانی لافاو له داره‌توو و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر، 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان ملیار دینار زیانی ماڵی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات به‌شێكی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه و بوونی سه‌رپێچی له پڕۆژه‌كاندا هه‌یه.
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی باران رووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌یه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، كه‌شناسی پێشكه‌تووی عێراقی سادق عه‌تییه، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارینێكی چڕ له پارێزگاكانی باكووری وڵات ده‌ستپێ ده‌كات و له هه‌ندێك كاتدا هه‌وره‌بروسكه‌ی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و بارانی به لێزمه ناوچه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، باكووری هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركووك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ده‌رفه‌تی دابارین له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و بیابانه‌كانی باشوور لاوازه. وه‌ك پیشبینیی كرد، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار، له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و فوراتی ناوه‌ڕاست ئاسمان به‌ره‌و ساماڵی ده‌چێت و له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه تا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه هه‌وره‌كه به‌ته‌واوی ده‌ڕه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور و گه‌واڵه له ئاسمانی هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای به‌سره و میسان ده‌مێنێته‌وه و شه‌سته‌بارانی لێ ده‌بارێت.
هه‌وره‌ها پیشبینی ئه‌وه‌ی كرد، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دهۆك، باكووری هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركووك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
عه‌تییه له پۆسته‌كه‌یدا هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه بای رووكه‌شی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات شاره‌كانی سلێمانی، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك بگرێته‌وه و بای رۆژئاواش له ئه‌نبار چالاك ده‌بێت.
گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت خێرایی با له نێوان 60-70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بێت، كه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ئه‌نبار، ئه‌ویش به‌هۆی چالاكبوونی با و هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد.
هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، كه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه بارانێكی به‌خوڕ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و بۆ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ ئاستی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی واست و میسان به‌رز ببێته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ببێته هۆی روودانی لافاو.