زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵی عێراقی لە خوێندن بێبەشن
یونیسێف: ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری بۆ سەر 11 ملیۆن قوتابی لە عێراق هەبووە
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند ساڵی رابردوو لە عێراق، 3.2 ملیۆن منداڵی ئەو وڵاتە، لە پرۆسەی خوێندن بێبەشن.
هاوکات ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری بۆ سەر 11 ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە عێراق هەبووە. پێشتریش بانکی نێودەوڵەتی، هۆشداری لە دابەزینی ئاستی پەروەردە و فێرکردن لە عێراق داوە.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ چین كردووه و هه‌زار قوتابخانه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، عێراق پێویستی به 27 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له هه‌موو عێراق، 15 هه‌زار قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی هه‌یه، به قوتابخانه ئه‌هلی و حكومه‌ییه‌كانه‌وه، كه تێیدا 11 ملیۆن قوتابی تێیدا ده‌خوێنن، به‌ڵام له گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یونیسێف، هێشتا 3 ملیۆن منداڵی دیكه له خوێندن بێبه‌شن.