دوای گوتارەکەی ئەردۆغان بەهای لیرە بەرزبووەوە

"لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ دابینکردنی زێڕ بكه‌ن"
لیره‌ی توركی
لیره‌ی توركی

K24 - هه‌ولێر:

دوای گوتارەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار بە ریژەی سەدا 33 بەرزبووەوە.

بەهای دۆلارێک لە دوایین مامەڵەکانی گەیشتە 12.27 لیرە، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنێ بەهای لیرەیەک بۆ ئاستی 18 لیرە داکەوت.

دوێنێ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئابووری کرد و دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئیدی هاووڵاتییان پێویست ناکات سەرمایەکانیان بکەنە دراوی بیانی و دەستبەرداری لیرە بن، هەروەها ژمارەیەک رێوشوێن نوێی ئابووری باسکرد.

ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ دابینکردنی زێڕ بکەن، تاوەکو هاووڵاتییان سەرمایەکانیان بە زێڕ بگۆڕنەوە.

دوای ئەوە راستەوخۆ بەهای لیرە سەدا 33 بەرزبووەوە و بەرامبەر دۆلارێک گەیشتە 12.27 لیرە.