یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به ئۆمیكرۆن له‌م وڵاته تۆمار كرا

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی (ABC) ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، له كه‌رتی هاریس له ویلایه‌تی ته‌كساس كه‌سێكی تووشبوو به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له كه‌رتی هاریس له ویلایه‌تی ته‌كساس بۆ ئاژانسی (ئه‌ی بی سی) ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردنه به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له جیهاندا به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هێشتا جۆر و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان نه‌ناسیووه تا ڤاكسینی پێویستی بۆ دابین بكه‌ن.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی جیهانی رایانگه‌یاندووه، ڤاكسینه‌كانی دژ به كۆڤید19 كاریگه‌ری كه‌می بۆ سه‌ر ئۆمیكرۆن هه‌یه، پێویسته دانیشتوانی جیهان ڤاكسین وه‌ربگرن، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.