بۆ 2022 ئەمهریکا دەبێتە گەورەترین هەناردەکاری گازی سروشتی لە جیهان
K24 - ههولێر:
بڕیارە لە ساڵی 2022 ئەمهریکا ببێتە گەورەترین هەناردەکاری گازی شلکراوەی سرووشتی لە جیهان، پێش هەریەکە لە قەتەر و ئوستراڵیا بکەوێت و بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشەنگ بێت.
لەبەرامبەردا چین و گەورە وڵاتانی ئابووری دیکە لە ئەوروپا و ئاسیا هەوڵدەدەن بڕی پێویستی وزە هاوردەبکەن، ئەمهریکاش خاوەن یەدەگێکی گەورەی سەرچاوە کاربۆنییەکانە و ساڵ لە دوای ساڵی ئاستی بەرهەمی زیاددەکات.
لە 2015ـەوە ساڵ لە دوای ساڵ خواست بۆ گازی سرووشتی شلکراوە زیاددەکات، هۆکاری سەرەکیش بۆ بەرزبووەنوەی خواست لە چین و چەندین وڵاتی دیکەی ئاسیا دەگەڕێتەوە، ئەمهریکاش لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی گازی سرووشتی توانیویەتی بەشێک لە خواستی جیهانی پڕبکاتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە 2016ـەوە ساڵ لە دوای ساڵ هەناردەی ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی هەناردەی ئەمهریکا بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنان بەرزتربێتەوە.
فەرمانگە وزەی ئەمهریکا، پێشبینی دەکات ئاستی هەناردەی گازی سرووشتی ئەمهریکا لە ساڵی 2022 بۆ 11 ملیار و 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزبێتەوە.