تا 2024 جیھان بە پەتای کۆرۆنادا تێدەپەڕێت

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس-دا، ئه‌مه‌ریكا به زستانێكی سه‌خت و ناخۆشی تردا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ویش له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی جۆری گۆڕاوی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن- Omicron)كه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌تاكه‌ی به‌رپا كردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز هه‌رچه‌نده حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه به رێژه‌ی 45% له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه بۆ 40% به‌رزبۆته‌وه به شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 123 هه‌زار زیادیكردووه.
ئه‌م ترسه له دوای مردنی یه‌كه‌م كه‌س هات له ته‌كساس به‌هۆی جۆری گۆڕاوی نوێ ڤایرۆسه‌كه كه به (ئۆمكرۆن- Omicron) ناسراوه.
دوێنێ 20 كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021)، لینا هیدالگۆ دادوه‌ری كه‌رتی هاریس له ته‌كساس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، مردنی یه‌كه‌م كه‌سی راگه‌یاند به هۆی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆس (ئۆمكرۆن).
به‌پێی رۆژنامه‌ی هیوستن كۆرنێل، دوای مردنی ئه‌و كه‌سه، حاڵه‌تی پرته‌قاڵی له كه‌رتی هاریس راگه‌یه‌نرا كه به ئاستی دووه‌م دێت له ترسی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان، بۆیه ئه‌مه‌ش ترسی گه‌وره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوكردۆته‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا رۆژانه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له كه‌رتی هاریس-ی ته‌كساس له 68 كه‌سه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 110 كه‌س.
جۆناسان راینه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی پزیشكی له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وه‌سفی شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ی به تسونامی كرد له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كه ده‌كه‌وینه ساڵی نوێی 2022.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ڤایزه‌ر كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دروستكردنی ڤاكسین دژی كۆر‌ونا ڤایرۆس له نوێترین راگه‌یه‌نراویدا بڵاویكرده‌وه كه پێشینی ده‌كرێت تا ساڵی 2024 ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تا ئه‌و كاته به‌شێكی گه‌وره‌ی منداڵانیش ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و توانای گه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌كده‌خات.
هه‌روه‌ها دوێنێ 20ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) به‌رپرسانی ته‌ندروستی فیدرالی رایانگه‌یاند كه ئۆمكرون پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات كه ئێستا جۆرێكی ترسناكی ڤایرسهكهیه له ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌ك 73%ی ئه‌وانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌م جۆره‌وه بووه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له نوێترین داتادا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی پێشوودا تووشبووان به‌هۆی (ئۆمكرۆن- Omicron) شه‌ش ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه بڵاوبۆته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به رێژه‌ی 90% تووشبووان زیاتر له ناوچه‌ی نیویۆرك و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایه به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 650 هه‌زار كه‌س تووشبوون به په‌تاكه.
له كۆتایی مانگی حوزه‌یران (یۆنیوی 2021) جۆری گۆڕاوی ده‌لتا هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون بوو به په‌تاكه له ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌ك تا كۆتایی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) 99%ی تووشبووان به‌هۆی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا-ه‌وه بوو.
تا ئه‌مساته زۆرێك به جۆری گۆڕاوی (ئۆمكرون) شاره‌زا نین بۆیه نازانرێت ترس و كاریگه‌ری چه‌نده، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ژه‌م (دۆز)ی سێیه‌م (پاڵپشتیكار) پێویسته، به‌ڵام دودڵیش نین له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ژه‌می سێیه‌م وه‌رنه‌گریت ئه‌وا ئاساییه به‌ڵام خۆپاراستنی پێویست و توندی ئه‌وێت.
هه‌روه‌ها له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، د. ئه‌میش ئادالگا توێژه‌ری سه‌ره‌تایی له سه‌نته‌ری جۆنز هۆبكنز بۆ ئاسایشی ته‌ندروستی، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ تێكهلیت زۆره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه به‌دڵنیایی په‌تاكه به‌هۆی (ئۆمكرۆن- Omicron) رووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه بۆیه باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه به‌گشتی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه پێویسته ڤاكسینه‌كه به‌ته‌واوی وه‌رگریت".