ته‌ندروستی جیهانی: یان مردن و ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ یانیش ژیان و مانه‌وه له ماڵه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بڵاوده‌كاته‌وه.
تیدروس ئه‌دناهۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌نجامنه‌دانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری باشتره له ئه‌نجامنه‌دانی ژیان. ده‌شڵێت " دواخستنی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بڕیارێكی قورسه".
تیدروس ئه‌دناهۆم روونیكرده‌وه، به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له جیهاندا به‌رده‌ستن، بۆیه ده‌بێت بڕیار بۆ دواخستن یاخود ئه‌نجام نه‌دانی ئاهه‌نگه‌كان بدرێت.
لێدوانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوای توندكردنی رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه دێت، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان رێگه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه راگرتووه، له نێویشیان هۆڵه‌ندا له ماوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یاند.