به فهرمی ریال مهدرید 10 یاریزانی بۆ یارییهكهی سبهی لهدهست دا
ریال مەدرید دوای لەدەستدانی دوو خاڵ بەرامبەر کادیز دەیەوێت سبهی بهرامبهر بلباو هاوسەنگی بۆ بگەڕێتەوە و بەرەو بردنەوەی ناسناوی لالیگا بەردەوام بێت، بهڵام بۆ ئهو یارییه ریال مهدرید 10 یاریزانی بههۆكاری جیاواز لهدهست داوه.
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر رایگەیاند لوکا مۆدریچ بەردەوام دەبێت لە دابڕان و جگە لەم یاریزانە 9 یاریزانی دیکە بەهۆکاری جیاواز لەم یارییە ئامادە نابن، لە نێوانیاندا ئالابا و کارڤاخال و ئاسێنسیۆ و مارسێلۆ و ئیسکۆ، رۆدریگۆ و بهیل، بەهۆی کەمی ژمارەی یاریزانانیش ئانچیلۆتی پشت بە 5 یاریزانی تیپی کاستیا دەبەستێت.
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا پێش یارییهكهی سبهی بهرامبهر بلباو گوتی: مۆدریچ سەلامەت نییە و راهێنان ناکات، چاوەڕێی دەکەین تا باشتر دەبێت، حەوت رۆژ پشوومان لەبەردەمە و هیوادارین تا ئەو کاتە هەمووان بگەڕێنەوە و ئامادەبن.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ئەم یارییەمان بەرامبەر بلباو تا بڵێی سەخت و قوڕسە، من بەڕاستی حەز بە کەشی یاریگای سان مامێس دەکەم، ئەم یارییە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کوالێتی تیپەکەمان پیشانی هەمووان بدەین، ئامادەین بۆ سەرکەوتن، ههرچهنده کاسێمیرۆ و مۆدریچ یاریی ناکەن و دەرفەتێکە بۆ یاریکردنی یاریزانەکانی وەکو کاماڤینگا و ڤالڤێردی، هازاردیش لە یاریی رابردوو 90 خولەک یاریی کردووە و دواتر هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە دەتوانیت ئەمجارەش بەشداری 90 خولەک بکات یان نا.
ریال مەدرید کە بە 43 خاڵ پیشەنگی گرتووە لە دوایین 23 یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە 22یان نەدۆڕاوە و لە دوایین چوار یاریشدا لە لالیگا پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە، هەروەها لە دوایین 14 یاریی بەرابەر یانەکەی هەرێمی باسک لە 13یان نەدۆڕاوە.