هه‌ولێر 55 رۆژه له خولی نایابی عێراق تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه

یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی سناعه دۆڕا و له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تووشی هه‌شته‌مین شكست بوو، به‌مه‌ش دۆخی یانه‌ی هه‌ولێری ئه‌م وه‌رزه به به‌راوردی وه‌رزی رابردوو زۆر خراپتره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2021، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی سناعه، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی به‌غدا كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م تۆمار كران، ئه‌مه‌ش دوایین یاریی ئه‌حمه‌د مناجیدی راهێنه‌ری كاتی هه‌ولێر بوو، به‌وپێیه‌ی نزار مه‌حرووسی سووری بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرتووه.
هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو دوای تێپه‌ڕبوونی 14 گه‌ڕ، 4 بردنه‌وه و 17 خاڵی هه‌بوو، له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی بوو، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه دوای 14 یاری، ته‌نیا 1 یاریی بردووه‌ته‌وه و 8 یاری دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی دیوانییه دوو یاریی دواخراوی هه‌یه و ئه‌گه‌ر یه‌ك یاریی بباته‌وه، هه‌ولێر بۆ خانه‌ی نۆزده‌یه‌می پێشكۆتایی داده‌به‌زێت.