هاوپه‌یمانان: بۆ ساڵی ئاینده ئاستی هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه په‌ره‌پێده‌ده‌ین

K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە، پڕۆسەی چاکسازی و دوایین گۆرانکارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، تاوتوێکرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 21ـی کانوونی یەکەمی 2021، وەزیری پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی باڵای نێوان بۆردی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانی کرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، لەو کۆبوونەوەیەدا، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی ناوبراو، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، بەڕێوبەری گشتیی هەواڵگری سەربازی، راوێژکاران، ئەندامانی باڵای بۆردی چاکسازی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، ئامادەیبوون.
وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند، "پڕۆسەی چاکسازی زەروورەتێکە و هەموومان هاوکار و پاڵپشت ده‌بین".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، راوێژکارانی باڵای سەربازی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمه‌ریکا و هۆڵەندا، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر هەنگاوەکانی ئێستای چاکسازی و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە خستەڕوو، جەختیشیانکردەوە لەو پڕۆژانە كرده‌وه كه پێویستیان بە رێککەوتنی سیاسی دەرەوەی وەزارەت هەیە.
راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان ئاشكرایان كرد، بۆ ساڵی ئاینده، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
