یاریزانانی یانه‌ی دهۆك هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن
یاریزانانی یانه‌ی دهۆك به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردن ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ره‌نگه له دوو رۆژی داهاتوو بڕیارێك ده‌ربكه‌ین پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی شه‌قامی وه‌رزشی بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2021، میلله‌ت جه‌مال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پێشتر هانده‌ران و به‌رپرسانی حكوومه‌تمان له خراپی دۆخی دارایی یانه‌ی دهۆك ئاگادار كرده‌وه، ده‌شڵێت: مانگانه داهاتی یانه‌ی دهۆك ته‌نیا 22 ملیۆن دیناره كه له پارێزگاری دهۆكه‌وه بۆمان دێت، له كاتێكدا یانه‌كه مانگانه بۆ مووچه‌ی یاریزانه‌كان پێویستی به 132 ملیۆن دیناره.
میلله‌ت جه‌مال گوتیشی: پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دابینكردنی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی پێداین و نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌نجامه‌كانیان له خولی كوردستان و عێراق زۆر باشه و سووپاسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی شایسته داراییه‌كانیان به‌ڵام ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له دوو رۆژی داهاتوو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین، چونكه دۆخی یانه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه ناچێت.
میلله‌ت له وه‌ڵامێكی كوردستان24 گوتی: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كێشه‌كانی داراییمان به هیمه‌تی پارێزگاری دهۆك و سه‌رۆكی حكوومه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی یانه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ره‌نگه بڕیارێك بده‌ین كه له ئاست و خواستی شه‌قامی وه‌رزشی دا نه‌بێت.
میلله‌ت گوتیشی: ئه‌وه‌ی رووده‌دات په‌یوه‌ندی به ستافی كارگێری پێشوو هه‌یه، چونكه ئه‌وان داهاتی ساڵی داهاتووشیان خه‌رج كردووه و قاسه‌یه‌كی به‌تاڵیان بۆ ئێمه جێهێشتووه، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه یانه‌كه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی دارایی كردوویانه زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیایه‌كانه نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه راست بكه‌ینه‌وه.
یانه‌ی دهۆك له خولی پله‌یه‌كی عێراق لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و هه‌فته‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی رومادی ده‌بێته‌وه، له خولی نایابی كوردستانیش له پله‌ی چواره‌م دێت و رۆژی پێنجشه‌ممه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
https://fb.watch/a1E7OeZw-_/