واشنتن: پابەندین بە پشتیوانیکردنی ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ئه‌سقۆفییه‌ی ئه‌بره‌شییه‌ی كلدانیی له عه‌نكاوه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌و پێكهاته ئاینییه كۆبوونه‌وه، واشنتن پاڵپشتی خۆی بۆ ئازادیی ئایینی دووپاتكرده‌وه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌گه‌ڵ به‌شار وه‌رده، سه‌رۆكی ئه‌سقۆفییه‌ی ئه‌بره‌شییه‌ی كلدانیی له عه‌نكاوه كۆبووه‌وه.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر راشیگه‌یاند، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئەو کێشانەی رووبەڕووی ئەندامانی کەنیسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كرا.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر روونیكرده‌وه، ئەمه‌ریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان.