به‌غدا 7.5 ملیار دینار هاوكاری فه‌له‌ستین ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، بڕیاردرا، بڕی 7.5 ملیار دینار بۆ كۆمه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین ته‌رخان بكرێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، حكومه‌تی به‌غدا 7.5 ملیار دینار بۆ سووته‌مه‌نی و پێداویستی مرۆیی و ته‌ندرووستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین دابین ده‌كات و ئه‌و پاره‌یه‌ش له یه‌ده‌گی فریاكه‌وتنی ساڵی دارایی 2021 له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، بڕی ته‌نیا نیو ملیار دیناری بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ته‌رخان كردووه، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كه‌مپه‌كانی ئاواره له هه‌رێم و سه‌نته‌ری جه‌دعه‌ی تایبه‌ت به راهێنانه‌وه‌ی ده‌روونی.
سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌غدا بڕی ته‌نیا 2 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه، به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو.