پێشبینی کەشوهەوا.. سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی پێشبینی کرد، له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌ر هه‌يه به‌فر له ده‌وربه‌رى سه‌فین و سۆران و پێنجوێن و ئه‌زمه‌ڕ و چەند شوێنێکی تر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت، له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌ر هه‌يه به‌فر له ده‌وروبه‌رى پێنجوێن و ئه‌زمه‌ڕ و ماوه‌ت و كۆيه و سه‌فين و سۆران ببارێ هه‌روه‌ها پيشبينى ده‌كرێت نمه باران له سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت.
ئاماژە بەوەش دراوە کە مه‌وداى بينين له نێوان (3-8)كیلۆمه‌تر ده‌بێت نزمترين پله‌كانى گه‌رما له ناوچه شاخاويیه‌كان داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفرى سيليزى، له سه‌نته‌رى شاره‌كانيش پلەی گەرمی (2-3) پله داده‌به‌زێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا.