پیاوێک بە هۆکارێکی سەیر ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە

K24 - ههولێر:
پیاوێکی فینلەندی دوای چەند جارێک تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری تێسلایە، لە چاکردنەوەی بێزار دەبێت و دەیتەقێنێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "رائج"، تۆماس کاتاینن، ئۆتۆمبێله کارەباییەکەی کە لە جۆری تیسلا (S 2013)ـەیە و زیاتر لە 22 هەزار دۆلاری لە کڕینی پاتریەکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلەکەی خەرج کردووە.
سەرەڕای خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر لە چاککردنەوەیدا، ئۆتۆمبێلەکەی ناکەوێتەوە کار و ئەویش لە بێزاریدا بڕیار دەدات بیتەقێنێتەوە.
تۆماس لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا 30 کیلۆگرام تەقەمەنی بەکاردەهێنێت و ڤیدیۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە یوتیوب بڵاودەکاتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری دەبێت.
Tesla Motors، کۆمپانیایەکی ئەمهریکییە و لە ساڵی 2003 دامەزراوە، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، دەوڵەمەندترین سەرمایەدار لە جیهان، ئێلۆن مەسک، خاوەنی زۆرترین پشکە لەم کۆمپانیایەدا، کە بە گوێرەی وێبسایتی "فۆربێس" سامانەکەی دەگاتە 287.7 ملیار دۆلار.