دارێکی زەیتوون تەمەنی 900 ساڵە

ساڵانه‌ 1500 لیتر رۆنی زەیتوونی لێ دروست دەکرێت
دارێكی زه‌یتوون له‌ تونس رووبەری 135 مەتر زەوی داگیرکردووە
دارێكی زه‌یتوون له‌ تونس رووبەری 135 مەتر زەوی داگیرکردووە

K24 - هه‌ولێر:

دارێکی زەیتوون لە ویلایەتی تەتاوین لە تونس بە بەتەمەنترین دار دادەنرێت لەو وڵاتەدا، سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەشی هەموو ساڵێک بەرهەمێکی زۆری زەیتوونی هەیە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "روسیا تودەی"، خاوەنی ئەم دار زەیتوونە دەڵێت تەمەنی 900 ساڵە و رووبەری 135 مەتر زەوی داگیرکردووە و بەرزیەکەی دەگاتە 5 مەتر و لەجۆری زەیتوونی " الشملالي"ـیە، کە بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی زەیتوون دادەنرێت لە جیهاندا.

سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی، ساڵانە لە بەرهەمی زەیتوونی ئەم دارە، نزیکی 1200 بۆ 1500 لیتر رۆنی زەیتوون دروست دەکرێت.