پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ كه‌ش سارد و هه‌واروی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ و بارینی به‌فر له لوتكه‌ی شاخاوه به‌رزه‌كان.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌ممه، كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، ئاسمان هەور و باران دەبێت، ئاستی باران و به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت، له دوای نیوه‌ڕۆوه ئاستی باران بارین كه‌م ده‌بێته‌وه و له شه‌ودا باران بارین كۆتایی دێت.