ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان نییە مامەڵەکردنیان نایاساییە

K24 - هه‌ولێر:
دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی كانوونی یه‌كه‌می 2021) له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌داته کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە له هه‌رێمی كوردستان، كه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆمپانیاكانی جیشته‌جێبوون و خانووبه‌ری ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان بکەن، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییە، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، هۆشداری دەدەینە کڕیاران و هاووڵاتیانمان، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانە نەکەن، کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرنەگرتووە، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیار نییە.