دەروازەی زەمینی لە نێوان عێراق و کوێت کرایەوە
K24 - ههولێر:
دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند، دەروازەی سنووری زەمینی لە نێوان عێراق و کوێت جارێکی دیکە لەبەردەم جوڵەی گەشتیاران کرایەوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هەدوو لایەنی عێراقی و کوێت رێککەوتن بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری زەمینی سەفوان لە دیوی عێراق و عەبدەلی لە لایەنی کوێتی.
دەروازەکە بۆ چوون و هاتنی گەشتیارانە لە نێوان هەردوو وڵات، کە بەهۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخرابوو.
دەستی گشتی گومرگی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دەروازەکە سوودی گەورەی بۆ هەردوو وڵات دەبێت، هەروەها رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر جوڵەی بازرگانی دەبێت و قەبارەی هاوکاری ئابووری زیاد دەکات، کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانی زۆری بەرکەوتبوو.