داهێنانێکی نوێ.. پاسپۆرتی ڤاکسین دەکرێتە جەستەوە

تایبەتە ڤاکسینی کۆڤید-19
مایکرۆچیپ لەژێر پێستی قۆڵدا
مایکرۆچیپ لەژێر پێستی قۆڵدا

K24 -هەولێر:

کۆمپانیایەک هەستاوە بە دروستکردنی مایکرۆچیپێک کە دەکرێتە جەستەوە و دۆکیومێنتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-19 پشتراست دەکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "kkyr"، کۆمپانیای "Epicenter" بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیایەکی نوێ مایکرۆچیپێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت لەبری پاسپۆرتی ڤاکسینی کۆڤید-19 بەکاربهێندرێت.

مایکرۆچیپەکە هێندەی دەنکە برنجێک دەبێت و دەکرێتە جەستەوە و زانیاری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هەڵدەگرێت و لەسەر ئامێرەکانی سکانکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی کار دەکات.

مایکرۆچیپێک هێندەی دەنکە برنجێک دەبێت
مایکرۆچیپێک هێندەی دەنکە برنجێک دەبێت

مایکرۆچیپەکە دەتوانرێت لە جەستە دەربهێدرێت و بۆ هەتا هەتایی نییە، بەڵام ئامانج لە دروستکردنی ئەم پارچە ئەلکترۆنییە کەمکردنەوەی پێداویستیەکانی وەک ناسنامە و زانیاری هەژماری بانکی و چەند شتێکی ترە، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت تەواوی زانیارییە کەسییەکان لەو مایکرۆچیپەدا جێ بکرێتەوە. 

H.H