پلاندانانی عێراق: زۆرترین زێده‌ڕۆیی نیشته‌جێبوون له به‌غدا تۆمار كراوه
K24 -هەولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌ر پارێزگاكانی عێراقه كه زۆرترین زێده‌ڕۆیی تێدا ئه‌نجامدراوه.
عه‌بدولزه‌هره هینداوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، 4 هه‌زار زێده‌رۆیی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تۆمار كراوه، كه 3 ملیۆن 300 هه‌زار كه‌س له ناویدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هینداوه راشیگه‌یاند، پارێزگای به‌غدا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پارێزگاكانی عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆرترین زێده‌ڕۆیی تێدا ئه‌نجامدراوه.
هینداوی ده‌شڵێت، " وه‌زاره‌تی پلاندانان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی زێده‌ڕۆیی، بۆ ئه‌مه چاوه‌ڕێی پڕۆژه یاسای (یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شوێنه نیشته‌جێبوونه‌كانه)، حكومه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزی كردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق روونیكرده‌وه، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای (یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شوێنه نیشته‌جێبوونه‌كان) ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕێی خوێدنه‌وه‌ی كۆتایی و دووه‌مین بۆ ئه‌وه‌ی پلانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ رێگه‌گرتن له فراوانبوونی زێده‌ڕۆیی جێبه‌جێ بكه‌ین".
ئه‌و گوته‌بێژه جه‌ختیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان بریتییه له سه‌رژمێری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆی رابگیرێت و رێك بخرێنه‌وه.