نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له كێشه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، عێراق دۆخێكى تايبه‌تى هه‌يه و هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته به‌شێك له كێشه‌كان، به‌ڵكوو وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رێكى يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقعييانه‌ى كێشه‌كان و گه‌يشتن به هاوبه‌شييه‌كى راسته‌قينه‌ى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان.
ئه‌م وتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه شيعييه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى نورى مالیكى ئه‌نجامیدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نيگه‌رانيى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازين، پرۆسه‌ى ياسايى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه وێڕاى ناڕه‌زايى و تێبينييه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخ و ته‌حه‌دييه‌كانى وڵات به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندی گشتیى و داهاتووى وڵات، بگه‌نه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگيرى بپارێزێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كراوه، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان، چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.