پیكێ سكاڵایهكی له دادگای ئیسپانیا بردهوه
جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانهی بارسێلۆنا سکاڵایەکی لە دادگای ئیسپانیا بردهوه.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر دادگای ئیسپانیا، جێرارد پیکێ بەوە تۆمەتبار کرد، کە پێشتر 2.1 ملیۆن یۆرۆی وەکو باج نەداوە، ئەو یاریزانە لە دادگای باڵای ئیسپانیا تانەی لە بریارەکەدا و دوێنێ بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ پارێزەکەی لە دادگا ئامادەبوو، دواجار دادگاییەکەی بردەوە، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە هیچ سزایەک وەکو باجی دواکەوتوو بە حکومەتی ئیسپانیا نادات.
سەرچاوکە بڵاویشی کردەوە کە دادگا پیکێ بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لە نێوان ساڵانی 2008 تاوەکو 2010 باجی نەداوە.