"بارسێلۆنا لهگهڵ فێران تۆرێس گهیشته رێككهوتن"
فێران تۆرێس یاریزانە لاوەکەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات و دهگهڕێتهوه ئیسپانیا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێران تۆرێس یاریزانە لاوەکەی یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێکەوتن و، بریارە ئەو یاریزانە سەرەتای ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات، ئەوەی ماوە رێکەوتنی هەردوو یانەیە لەسەر ئەم گواستنەوەیە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە یانە ئینگلیزیەکەش دواجار رازی بووە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە لاوەکەی بێت و بەم زووانە هەواڵە بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
فێران تۆرێسی تهمهن 21 ساڵ، له ئهكادیمیای یانهی ڤالێنسیا پێگهیشتووه، له هاوینی 2020 له یانهی ڤالێنسیا به بههای 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مان سیتی، لهژێر سهرپهرشتی گواردیۆلا لهگهڵ یانهی سیتیزن 43 یاری كردووه، 16 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.