توێژه‌رێكی هۆڵه‌ندی: له داهاتوو ئه‌مه رووده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی ماكس بلانكی ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی وا له دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌كات، به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
یووس لیلیڤید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی ماكس بلانكی ئه‌ڵمانی و توێژه‌ری بواری كیمیا رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته گه‌رمترین خاڵی گۆی زه‌وی، بۆیه له داهاتوودا ناچار ده‌بن شوێنه‌كانیان جێبهێڵن و كۆچ بكه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ره هۆڵه‌ندییه راشیگه‌یاند، له نیوه‌ی ده‌یه‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رمی ده‌گه‌نه 56 تا 60 پله‌ی سیلیزی، وا ده‌كات زۆربه‌ی ناوچه و شاره‌كان به كه‌ڵكی ژیان نه‌یه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئاژه‌ڵانیش ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن.
لیلیڤیدی توێژه‌ر گوتی: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا چۆڵ ده‌بێت، وشتره‌كانیش ناتوانن له‌و شوێنانه ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن، وا ده‌كات كۆچێكی گه‌وره به‌ره‌و ئه‌وروپا دروست ببێت، ئه‌مه سیناریۆیه‌كی خه‌یاڵی نییه، به‌ڵكو له داهاتوودا رووده‌ده‌ن".
لیلیڤید ده‌شڵێت: " رووبه‌ری بیابانه‌كان فراوانتر ده‌بن، ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، عێراق، میسر، لوبنان، ئیسرائیل و سووریا ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌پۆڵی وشكبوونه‌وه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی".