یازدە بەنداو لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە

"مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لە سەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازی کردن لە (11) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان"
لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێم
لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێم

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لە سەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازی کردن لە (11) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیگه‌یاند، ئه‌و به‌نداوانه دەکەونە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان، بریتین لە:

1-بەنداوی جەلی لە پارێزگای ھەولێر.

2-بەنداوی دێگەڵە لە پارێزگای ھەولێر.

3-بەنداوی حەمامۆک لە پارێزگای ھەولێر.

4-بەنداوی چەمی سمۆرە لە پارێزگای سلێمانی.

5-بەنداوی حەسەن کەنۆش لە پارێزگای سلێمانی.

6-بەنداوی ھەشەزینی لە پارێزگای سلێمانی.

7-بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دھۆک.

8-بەنداوی قادر کەرەم لە گەرمیان.

9-بەنداوی باوەشاسوار لە گەرمیان.

10-بەنداوی ئاوە سپی لەگەرمیان.

11-بەنداوی ھەڕاوە لە گەرمیان.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیشیدا لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی (بێدۆھێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.