هه‌ڵه‌بجه به زیاتر له 427 ملیۆن دینار كۆمه‌كی زیانلێكه‌وتووانی هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان، مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌مپینی وه‌فایان بۆ هه‌ولێر راگه‌یاند و 427 ملیۆن و 250 هه‌زار دیناریان كۆكرده‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته، رایانگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان رێكخستووه، به مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كردنی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی لێدوانی رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆكراوه‌ته‌وه، 400 ملیۆن دیناری له لایه‌ن كه‌سایه‌تی هه‌ڵه‌بجه، ئاسۆی حاجی محه‌مه‌دی بامۆكی به‌خشراوه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر دێت، كه له دوای تاوانی كیمیاییبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان له 16ی ئازاری 1988، به‌شێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ره‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێ نشینه‌كانی گرده‌چاڵ و به‌رحوشتر له سنووری هه‌ولێر كران و ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكی خێرخوازی هه‌ولێر كۆمه‌كی لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 ساڵ به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به‌رده‌وام خواردن و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان ده‌گه‌یانده هاووڵاتیانی لێقه‌وماو.