لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا بنکەکانی لێدانی ڤاکسین له كاركردن بهردهوام دهبن
K24 – ههولێر:
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه تێیدا رایگهیاند، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا، یەکەی کوتان لە بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا له كاركردن بەردەوام دەبن.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ ئاسانکاری و بێ بەش نەبوونی هاونیشتیمانیان لە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و دانانی تیمی جێگیر بەشێوەی ئیشکگری، ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری شاری هەولێر دەکەینەوە، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا یەکەی کوتان لە بنکەکانی تەندروستی لە پێشوازی ئەو هاونیشتیمانیان دەبن بۆ وهرگرتنی ژەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.
داواکارین هاووڵاتیان به پێی رێکكارەکانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بە رێنماییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژە کۆرۆنا، سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین بکەن.