گووگڵ پێت ده‌ڵێت كام رێگا قه‌ره‌باڵغه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای گووگڵ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێیی بۆ به‌كارهێنه‌رانی داهێنا، له‌مه‌و دوا ده‌توانن له رێگای نه‌خشه‌ی گووگڵه‌وه بزانن ئه‌و رێگایه‌ی بۆیده‌چن قه‌ره‌باڵغه یان ئاساییه.
ناوی خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كه (Busy Area) ده‌توانن پاش ئاپده‌یتكردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كان سودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌و پڕۆگرامه بۆ ئه‌و كه‌سانه سوودی هه‌یه، كه ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی هاوڕێیه‌كیان یان چێشتخانه‌یه‌ك بكه‌ن، له رێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌توانن بزانن شوێنه‌كه چۆڵه یاخوود لۆدی له‌سه‌ره.
به‌كارهێنه‌ران ده‌شتوانن له رێگای نه‌خشه‌كه‌وه خشته‌ی رۆژانی ئه‌و شوێنانه بزانن كه بۆی ده‌چێت ئایا چۆڵه یان قه‌ره‌باڵغه، وه‌ك پارك و چێشتخانه‌و كافتریاكان.
shaxawan