لە چین هێلکە داینەسۆرێك دۆزرایەوە

لە کلکیەوە بۆ سەری درێژیەکەی 27 سانتیمەترە
وێنە - AFP
وێنە - AFP

K24 - هەولێر:

زاناکان دۆزینەوەی هێلکەی دایناسۆرێکیان راگەیاند، هێلکەکە لە چین دۆزراوەتەوە و توێکارییەکان ئەوە دەردەخەن، هاوشێوەی هێلکەی مریشک زۆر نزیک بووە لە تروکان.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "بی بی سی"، هێلکەکە لە باشووری چین دۆزراوەتەوە و بە لایەنی کەمەوە مێژووەکەی بۆ 66 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.

توێژەر و دکتۆر، فیۆن وایسوم ما، گوتی "باشترین کۆرپەلەی دایناسۆرە کە لە مێژوودا دۆزراوەتەوە".

کۆرپەی داینەسۆرەکە ددانی نەبووە و ناونراوە "ینگلیان"، لە کلکیەوە بۆ کەلـلەی سەری درێژیەکەی 27 سانتیمەترە.

ئێستا لە مۆزەخانەی مێژووی بەردی سروشتی ینگلیان لە چین پارێزراوە، دۆزینەوەکە یارمەتیدەرێکی زۆر باشی توێژەران بێت بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان دایناسۆرەکان و باڵندە مۆدێرنەکان.