سلێمانی.. کارمەندێکی هاتووچۆ بڕێک پارە دەدۆزێتەوە و داوادەکرێت خاوەنەکەی بچێت پارەکە وەرگرێتەوە

K24 - هەولێر:
کارمەندێکی هاتووچۆ بڕێک پارە دەدۆزێتەوە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات خاوەنەکەی بچێت پارەکە وەرگرێتەوە.
وێبسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، کارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەناوی (ئاری محهمهد ئەمین) بڕێک پارەی لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دۆزیوەتەوە و راستەوخۆ رادەستی بەشی ژمێریاری کردووە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی.

لیوای پۆلیس، جهمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کارمەندی ناوبراو کرد.
پارەکە لە بەشی وردبینی پارێزراوە و هاتووچۆی سلێمانی داوا لە خاوەنەکەی دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی وردبینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.