سەلام ناوخۆش وه‌رگێر و نووسەر و مامۆستای زانکۆ كۆچی دوایی كرد

"ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوو"
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر سەلام ناوخۆش كۆچی دوایی كرد
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر سەلام ناوخۆش كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:

پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر سەلام ناوخۆش، وه‌رگێر و نووسەر و مامۆستای زانکۆ، به‌ كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

سه‌لام ناوخۆش له‌ ساڵی 1966 له‌ دایكبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی  و دواناوه‌ندیشی له‌ ئاماده‌یی هه‌ڵمه‌تی كوڕان له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌.

ناوخۆش له‌ ساڵی 1990 به‌كالۆریسی له‌ كۆلێژی ئاداب به‌شی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 1996 ماسته‌ری له‌و بواره‌ ته‌واوكردووه‌،  تا ساڵی 2000-2001 دكتۆرای له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه‌، خاوه‌نی ده‌یان كتێبی وه‌رگێڕان و زمانزانێكی دیاریش بوو.

ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوو، ئه‌مڕۆ 23ێ كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر سه‌لام ناوخۆش ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندوون:

کتێبەکانی لە بواری فەرهەنگدا:

1-فەرهەنگی ئۆکسفۆرد. ئینگلیزی-کوردی.

2-فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ سۆرانی-بادینی-ئینگلیزی.

3-فەرهەنگی سیدرا. کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی.

4-فەرهەنگی هیوا. ئینگلیزی-کوردی.

5-فەرهەنگی هەراشان. "بە هاوبەش"

6-فەرهەنگی زاراوەی لەشکری " بە هاوبەش"

7-فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی " بە هاوبەش"

8-فەرهەنگی زمانەوانی ناوخۆش.

9-فەرهەنگی یاسایی ئۆکسفۆرد.

10-فەرهەنگی کارگێڕی " بە هاوبەش"

کتێبەکانی لە بواری زمانناسیدا:

1-زمانناسی و هەندێ دەربارەی زمانناسی کوردی.

2-پوختەیەك دەربارەی زمانناسی.

3-ئایین و زمانناسی

4-واتاسازی بە هاوبەشی لەگەڵ م.نەریمان.

5-سیاسەتی زمان و زمانی سیاسەت.

6-سارا، بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

7-سێ بەرگی هەزار لاپەڕەیی بە ناوی ( زمانەوانی ) بە هاوبەشی لەگەڵ د.نەریمان خۆشناو.

8-کۆ بەرهەمی زمانەوانی چوار بەرگە زیاد لە هەزار لاپەڕەیە.

9-خوێندنەوەی پڕاگماتیکی قورئان.

10-زمانی قورئان.

11-زمانەوانی لە پانینەوە بۆ چۆمسکی بە ئینگلیزی و کوردی.

کتێبە وەرگێڕدراوەکانی:

1-قورئان و زانستی نوێ لە ئینگلیزییەوە.

2-کورد و کوردستان لە نێوان بەرداشی داگیرکاران.

3-کرۆنۆلۆژیای مەسەلەی ویلایەتی موسڵ لە ئینگلیزییەوە.

4-یاسا بنەڕەتییەکان لە ئینگلیزییەوە.

5-نۆ چیرۆك لەبارەی خەڵکەوە.

6-دەقەکانی سیڤەر لە ئینگلیزییەوە.

7-یاسا بنەڕەتییەکانی رستەی کوردی،.ماستەرنامەکەی پڕۆفیسۆر وریا عومەر ئەمین.

8-ئایا عائیشە بوکێکی ٦ ساڵان بوو؟

9-نەخشە ڕێگا لە کوردییەوە بۆ ئینگلیزی.

10-کورد لە سایەی دوو حوکمڕانی زەردەشتی.

کتێبی نوسراو لەبواری مێژووی سیاسی:

1-کوردستان چۆن داگیرکراو دابەشکرا.

2-هۆکارەکانی لکاندنی ویلایەتی موسڵ.

3-سێکوچکەی هەرەس.

4-مافی مێژووی غه‌یرە کورد بەسەر کوردەوە.

5-ململانێی ئینگلیز و تورك

6-شێخ مەحمود و سێ ئەفسەرەکەی داگیرکەران.

7-ئایین و ناسیۆنالیزم.

8-پڕۆسەی داگیرکردن و دابەشکردنی کورد.

9-فەشەلی عەلمانییەکان و غیابی ئیسلامییەکان.

10زەردەشتیەتی نوێ.

11-کودرۆلۆجی هاوبەش.

12-کوشتاری کورد یا ئەرمەن؟

13-مێژووەك لە پەرتەوازەیی.

14-دوالیزمی نەتەوەیی.

15-ئافرەت و کولتور.

16-کوردستانی ساسانی

کتێبە ئیسلامییەکانی:

1.سەربردەی پێغەمبەرەکان.

2.قورئان و سیکۆلەری کورد.

3.قورئان: کۆتایی مێژوو.

4.خوێندنەوەی پڕاگماتیکی قورئان.

5.زمانی قورئان.

6.خوداو سیستمی ستەمکاری مرۆڤ.

7.رۆژئاوانناسی.

8.رەهەندی ئایین لە دەستور.

9.کۆمەڵگەی کراوەی پێغەمبەر.

10.. ئیسلام یان توراس

کتێبە ئەدەبیەکانی:

1-رەخنەو ڕۆمان و ڕۆژنامەگەری ئیسلامی.

2-موحەممەد پێغەمبەر لە شعری کلاسیکی کوردی.

3-شیعری هاوچەرخی کوردی.

4-ناسیۆنالیزمی ناوەکی و دەرەکی لە شیعری کوردیدا.