هێزه عێراقییه‌كان له‌و ناوچه‌یه كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له نێوان سنووری هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌دین، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، له نێوان سنووری ئیداری هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌دین كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی، دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشیكرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و 6 كه‌سیان لێ كووشتن.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی هێزه ئه‌منییه عێراقیه‌كان دوای ئه‌وه دێت داعش له ناوچه‌كانی (فه‌تحه) و ( زنجیره چیای حه‌مرین) ئه‌و هێرشه‌یان دژی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌و ناوچانه وه‌ك بنكه و حه‌شارگه به‌كار ده‌هێنن.
دوێنی شه‌و داعش له سنووری نێوان پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دیاله هێرشیكرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، و بووه هۆی كوژرانی 6 چه‌كدار و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.