تۆمەتبارێک دوای ساڵێک لە هەڵاتن لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

"تۆمەتبارە بە کوشتنی ژنێک"
وێنە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
وێنە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

K24 - هەولێر: 

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو، تاوانبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی ھێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 23ـی کانوونی دووەمی 2021 تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیر بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتبار (ح، ف، ر) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".