به‌ رووداوێكی هاتوچۆ دایك و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار منداڵیش بریندار بوون

هه‌ر چوار منداڵه‌ برینداره‌كه‌ش بەهۆی سەختی برینەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کران
وێنه‌ی باوكی منداڵه‌كان
وێنه‌ی باوكی منداڵه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

له‌سه‌ر رێگه‌ی ته‌قته‌ق – شیوه‌سوور، له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا، دایك و باوكێك ژیانیان له‌ده‌ستدا و چوار منداڵیشیان بریندار بوون.

ھاوکار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، تەرمی دایک و باوکێک و چوار بریندار کە منداڵی ژن و پیاوەکەن گەیه‌ندرانه‌ نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق.

گوتیشی: تەرمی دایک و باوکەکە، کە خەڵکی گوندی دار ئیختیارن رەوانەی پزیشکی دادوەری كراوه‌ و هه‌ر چوار منداڵه‌ برینداره‌كه‌ش بەهۆی سەختی برینەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کران.