برینپێچه‌كه‌ی داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی دژ به داعش له كه‌ركووك، برینپێچێكی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ چوار له هاوكاره‌كانی ده‌ستگیر كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، به‌هاوكاری ئاژانسی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیتیحادی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌پێناو ووشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داعش، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا تیمێكی پزیشكی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له كه‌ركووك ده‌ستگیر كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختیكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كی جیاواز له پارێزگای كه‌ركووك، پێنج تیرۆریستی سه‌ر به گرووپی داعش ده‌ستگیركران، كه به پێی مادده‌ی تیرۆر داواكراو بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و برینپێچه‌ی داعش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان دانی به‌وه دانا كه پێگه‌كه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان به‌كارده‌هێنا و ده‌رمانی پێشكه‌ش ده‌كردن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ده‌شڵێت، جگه له‌و پزیشكه‌ی داعش، چوار كه‌سی دیكه وه‌ك هاوكاره‌كانی ئه‌و كه‌سه له كه‌رتی ناسراو به (كه‌رتی كه‌ركووك) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كران.