"گفتوگۆكانی نێوان واشنتن و تاران پهیوهندی به دۆخی عێراقهوه ههیه"
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی سەردانێکیدا بۆ تاران رایگهیاند، کاتی ئەوە هاتووە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گفتوگۆی راستەوخۆ لەسەر بەرنامەی ناووکی ئێران ئهنجامبدهن.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە داوای وتووێژی راستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن دەکەین و ئەمە شاراوە نییە."
فوئاد حوسێن گوتیشی" بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە هاوکاری هەردوولا بکات و لە سەر مێزی دانووستاندن کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن". دهشڵێت "ئێمە ئەم پێشنیارەمان بۆ ئەمەریكییهكانیش کردووە و بەر لەم سەردانەشمان به تارانیش دراوه."
وهزیری دهرهوهی عێراق روونیكردهوه، "باشتر وایە گفتوگۆی راستەوخۆ له نێوان ئەمەریکا و ئێران ئەنجام بدرێت."
وهزیری دهرهوهی عێراق ئاماژهی بهوهش كرد، عێراق هەستی بەوە کردبوو کێشەیەک لە میکانیزمی گفتوگۆكانی ڤییەنادا ههیه، چونكه گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنی ئهمهریكیدا راستەوخۆنین و له رێگهی شانده ئەوروپییهكانهوه ئەنجام دەدرێن.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی، "بهغدا بۆ بەدیهێنانی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن کاردەکات، پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە بۆ بەدیهێنانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش ئهمه بکرێت، نەک تەنیا بۆ بابەتی دۆسییهی ناووکی بەڵکو بۆ بابهتی سزاکانیش."
جەختیشیکردەوە، "پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران بابەتێکی ناوخۆییە بۆ عێراق".