ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ رۆژانی سه‌ری ساڵ و كریمس ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا داوا له هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ببن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له ته‌واوی جیهاندا هه‌ستی پێده‌كرێت، زۆربه‌ی وڵاتان حاڵه‌تی ئۆمیكرۆنی تێدا تۆمار كراوه.
ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه، پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ببن، له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ری ساڵ ئاهه‌نگی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ماسك ببه‌ستن و دووری نێوانیان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق روونیكرده‌وه، "ئه‌و شوێنانه‌ی ئاهه‌نگی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، نه‌یه‌ڵن خه‌ڵك بێ كارتی ڤاكسین بچێته ژووره‌وه". ده‌شڵێت: "ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وه‌ك ماسك و پاككه‌ره‌وه دابین بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ڤاكسین تاكه رێگه‌ی خۆپارێزییه له كۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، بۆیه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، روو له بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن و هه‌ردوو ژه‌م وه‌ربگرن.