هانده‌ران، پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2016 دیاریی ده‌كه‌ن
له ڕاپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی ماركادا، زۆرینه‌ی به‌شداربووان بڕیار له‌سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ یۆرۆی 2016 ده‌ده‌ن.
له راپرسییه‌كه‌دا، هانده‌ران حه‌ز ده‌كه‌ن دی خیا گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی بێت و ئه‌لڤارۆ مۆراتاش له وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌ڕم له پێشه‌وه یاریی بكات.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه كه هانده‌ران ده‌ستنیشانیان كردووه كه به‌شێوه‌یه‌ی (4-2-3-1)
گۆڵپارێز: دی خیا
به‌رگریكاران: خوان فران، جیرارد پیكێ، سێرجیۆ رامۆس، جۆردی ئالبا
ناوه‌ڕاستكاران: ئینیێستا، كوكی، بۆسكێتس، سیلڤا، ئینیێستا، نۆلیتۆ
هێرشبه‌ر: ئه‌لڤارۆ مۆراتا
یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یۆرۆی 2016 له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیك ده‌بێت كه بڕیاره له كات 4:00ـی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.