به ڤیدیۆ.. له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئه‌شكه‌نجه‌ی باوك و كوڕێك ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه، كه هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه له كوێ رووداوه‌كه روویداوه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ژوورێكدا ئه‌شكه‌نجه‌ی باوك و كوڕێك ده‌ده‌ن.
دیمه‌نه‌كه له كامێرای چاودێریی ژووره‌كه‌وه تۆمار كراوه، كه مه‌زنده ده‌كرێت ژووری به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌ك بێت له سنووری سلێمانی.
كوردستان24 په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد و رایگه‌یاند، به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و پێویسته داواكاری گشتیی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌و تاوانلێكراوانه سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیاری دادوه‌ر پۆلیس بتوانێت رێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر.
تا ئێستا لایه‌نه ره‌سمییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌كیان له باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه