ئه‌گه‌ر ژیان و ته‌ندروستییه‌كی باشت ده‌وێ به ئاوی سارد خۆت بشۆ

K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه له وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه خۆت به ئاوی سارد بشۆیت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك گرنگی و سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، خۆشووشتن به ئاوی سارد سوودی زیاتره له‌وه‌ی ئاوی گه‌رم به‌كار بهێنیت، سایتی (WEB TEB)ـی ته‌ندروستی سووده‌كانی به‌مشێوه باسكردووه:
یه‌كه‌م: هه‌ستكردن به ئاگایی زیاتر و ئاسانكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ناسه‌دانی قووڵ و به‌رده‌وامیدان به مانه‌وه‌ی له‌ش به گه‌رمی، به‌م شێوه ئاستی ئۆكسجین له‌ناو له‌شی مرۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه و لێدانی دڵ رێك ده‌بێت و به‌رده‌وام چالاكی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
دووه‌م: خۆشووشتن به ئاوی سارد سوودی بۆ پاراستنی پێست و قژ هه‌یه، له كاتێكدا ئاوی گه‌رم قژی مرۆڤ وشك ده‌كات، جیا له‌وه‌ش خۆشووشتن به ئاوی سارد چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست ته‌سك ده‌كاته‌وه، به‌مجۆره پیسی ناچێته ناو كه‌لێنه‌كانی پێست و به‌رده‌وام مرۆڤ به پاكی ده‌مێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه خۆشووشتن به ئاوی سارد پێستی سه‌ری مرۆڤ ته‌سك ده‌كاته‌وه ناهێڵێت چڵك و پیسی له‌ناو مووه‌كانی دزه بكات، به‌رده‌وام ره‌ونه‌ق به پرچ ده‌دات.
سێیه‌م: به‌رگری له‌ش و سوڕی خوێن له‌ناو له‌شدا به‌هێز ده‌كات، وا ده‌كات دڵ و په‌ستانی خوێن رێك بێت.
چواره‌م: به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كێشی مرۆڤ داده‌به‌زێنێت، له‌كاتی نانخواردن جۆره‌ها رۆن له‌نێو له‌شی مرۆڤ كۆده‌بێته‌وه، به خۆ شووشتن به ئاوی سارد هه‌مووی له‌ناو ده‌چن.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌ری نه‌مانی ئازاری ده‌ماره‌كانی مرۆڤ ده‌كات، به‌خێرایی نامێنن، هه‌روه‌ك ده‌زانین وه‌رزشوانان دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كان بۆ نه‌مانی ئازاره‌كانی له‌ش، به ئاوی سارد خۆیان ده‌شۆن.
شه‌شه‌م: نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ ناهێڵێت، بۆ ئه‌مه پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان چاره‌سه‌ری مه‌له‌وانی له‌ناو ئاوی سارد بۆ نه‌خۆشه‌كان داده‌نێن، چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆكساندنی ناو له‌ش و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كات.
حه‌وته‌م: ره‌شبینی لای مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌شته‌م: هێزی سێكسی لای پیاو زیاد ده‌كات، یارمه‌تیده‌ره بۆ منداڵبوون.