نیشانەیەکی نادیاری کەمی ڤیتامین B12 لە قاچەکاندا

"زیاتر لە شەودا دەبینرێت"
ڤیتامین سوودی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌
ڤیتامین سوودی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌

K24 - هەولێر: 

ڤیتامین B12 رۆڵێکی کارای هەیە لە پشتیوانیکردنی هەردوو پێکهاتەی خڕۆکە سوورەکان و پاراستنی سیستەمی دەماری، بۆیە بێبەشبوونی جەستە لەم ڤیتامینە دەرئەنجامی خراپی دەبێت.

بە گوێرەی بابەتێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، کاتێک جگەر ڤیتامین B12  هەڵدەمژێت، دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ جەستە بپارێزێت، بۆیە ئەو نیشانانەی ئاستی ڤیتامین B12 لە جەستەدا دەردەخەن پاش چەند ساڵێک دەردەکەون.  

کاتێکیش نیشانەکان دەردەکەون، تێبینیکردنیان قورس دەبێت و بەپێی کات نیشانەکان خراپتر دەبن، دواتر کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی لاوازی و ماندوێتی و سەرگێژی.

ڤیتامینەکە یارمەتی بەرهەمهێنانی مادەیەک دەدات لە سیستەمی دەماردا کە ناوی میلینە، ئەم مادەیە بە بەرگێک دەمارەکانی ناو جەستە دەپارێزێت و یارمەتیان دەدات بۆ گواستنەوەی هەستەکان.

بەبێ بوونی ئەم بەرگە، دەمارەکان زیانیان پێدەگات و چەندین کێشەی تەندروستی دروست دەبن، لەوانە ئازاری لەپڕ، بۆیە هەستکردن بە ئازاری هاوشێوەی (بریندارکردن بە چەقۆ یان برینێکی قوڵ) لە قاچ و دەستەکاندا کە زیاتر لە شەواندا ئەم ئازارە دروست دەبێت، نیشانەیەکی کەمی ئەم ڤیتامینەیە لە جەستەدا.

H.H