لە رووداوێکی هاتووچۆدا 5 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر:
لە رووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی ئەلقوش - شێخان، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
پەیامنێری کوردستان24 لە شێخان رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رووداوێكدا له نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و یه‌كێكی تایبه‌ت، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له دایك و باوكێك و سێ منداڵ پێكهاتوون، كه له‌ناو منداڵه‌كاندا دوو كوڕ و كچێك هه‌ن.
گوتیشی: جگه له‌و 5 كه‌سه، دوو كه‌سی دیكه‌ش له رووداوه‌كه‌دا به‌سه‌ختی برینداربوونه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.