پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، (ئەحمەد باوەرکی) ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، (ئەحمەد باوەرکی)ی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

دقی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئەحمەد باوەرکی:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری بادینان (ئەحمەد باوەرکی)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەڤاڵان و کەسوکاری ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان