نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له هاووڵاتييانى مه‌سيحى ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان كرد و دووپاتیكرده‌وه، هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح:
جه‌ژنی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح سڵاوى خواى لێبێت له هه‌موو خوشك و برايانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عيراق و ته‌واوى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه و ئاشتى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
خۆشحاڵين كه هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتيانى مه‌سيحيماندا ئه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕين. له‌م یاده‌دا هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لا‌نكه و سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
كريسمس له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا و دوور له په‌تا و ناخۆشی بێنه‌وه.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/24