له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 6ی دیكه‌ش برینداربوون

K24- هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سەنی و ئۆتۆمبیلێكی تۆیۆتا كرۆڵا تاكسی له‌سه‌ر رێگەی سماقوڵی روویدا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 6 كەسی دیكه‌ش برینداربوون.
سەنگەر سەعید، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەوی گیانی له‌ده‌ستداوه، شۆفێری به‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی نیسان سه‌نی بووه و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و خێزانەکەشی بە سەختی زامدار بووە و بەھۆی سەختی برینەکەیه‌وه، رەوانەی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کراوە.
هه‌وره‌ها گوتی: هۆكاری رووداوه‌كه ئه‌وه بوو، شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی نیسان سه‌نی كۆنترۆڵی لێخوڕینی له‌ده‌ستداوه چووه‌ته سایدی بەرامبەر و خۆی به ئۆتۆمبیله سه‌نییه‌كه‌ی دیكه و تاكسییه‌كه‌دا كێشاوه.




H.B