گەیمەرێکی کورد 4 هەزار دۆلار بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر کۆدەکاتەوە

بە کردنەوەی لایڤی فەیسبووک بۆ ماوەی 12 کاتژمێر 4 هەزار دۆلاری کۆکردەوە
ئەحمەد عەتا ناسراو بە کەلاری
ئەحمەد عەتا ناسراو بە کەلاری

K24 -هەولێر:

لە زنجیرەی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، گەیمەرێکی کورد بە کردنەوەی لایڤی فەیسبووک توانی 4 هەزار دۆلار بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوەکە کۆبکاتەوە.

ئەحمەد عەتا گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلارە و خولیای یاریە ئەلکترۆنیەکانی هەیە و لەناو گەنجانی کوردا، ناوبانگێکی باشی بۆخۆی پەیدا کردوە.

ئەو بەشێک لە یاریەکردنەکانی لە پەخشی راستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە و لەناو هەوادارەکاندا بە "کەلاری" ناسراوە.

کەلاری لە پەیجی تایبەتی خۆیەوە رایگەیاند، لایڤێکی 12 کاتژمێری دەکاتەوە کە تایبەت دەبێت بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.

دواتر هەستا بە کردنەوەی لایڤێکە و توانی 4  هەزار دۆلار بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر کۆبکاتەوە.

ئەحمەد عەتا سەبارەت بە گەیاندنی هاوکاریەکانی گوتی: "ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە سەرەڕای ئەو هەموو باران و کەشە نالەبارە توانیم سەردانی ماڵی کاک دانەری 10 مانگان کە تا ئێستا بێ سەرو شوێنە بەهۆی لافاوەکە و نزیکی 40 ماڵی دیکەش بکەم".

 

H.H