ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه كه له رووداوی تێكشكانی یه‌خته‌كه‌ی نۆكه‌ندی ئینگلیز گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
بڕیاره دوای كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی ته‌رمی 16 كۆچبه‌ر كه له رووداوی تێكشكانی یه‌خته‌كه‌ی نۆكه‌ندی ئینگلیز له نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستدا، بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌رانه، له‌سه‌ر ئه‌رك و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
بڕیاره دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و رووداوه به‌خاك بسپێردرێن.
له 24ی مانگی رابردوو یه‌ختێكی كۆچبه‌ران به 32 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناڵی ئینگلیز له ئاوه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا تێكشكا و له ئه‌نجامدا 16 كۆچبه‌ر، كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیشیان بێسه‌روشوێن بوون.
H.B